Enes Kaplan
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هه‌ست به كێشه و زه‌حمه‌تییه‌كانی هه‌ریه‌ك له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین، ته‌واوی رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه ئابوورییه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه بگه‌یه‌نینه نزمترین ئاست".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە لووتكه‌ی توركیا ٢٠٢٣ كه له‌لایه‌ن Turkuvaz Medyaه‌وه رێك خراوه، په‌یامێكی ڤیدیۆیی پێشکەش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای دووساڵ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێجگار سه‌ختی كۆرۆنا له جیهان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه ئیدی به شێوه‌یه‌ی هیوابه‌خش به‌رده‌وامه و ده‌بیندرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له زۆر بواردا له سه‌روویانه‌وه ته‌ندروستی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، په‌روه‌رده و بازرگانی ده‌ستی پێ كردووه و گوتی: "دوای كورتهێنانی ساڵی رابردوو له ئابووری جیهاندا، به‌ره به‌ره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی پێشوو، به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن زیادی كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستكردنه‌وه به جموجۆڵی مرۆڤ كه‌رتی گه‌شتیاریش به‌خێرایی بووژانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست به كێشه و زه‌حمه‌تییه‌كانی هه‌ریه‌ك له هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن و گوتی: "ته‌واوی رێوشوێنه پێویسته‌كان ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه ئابوورییه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه بگه‌یه‌نینه نزمترین ئاست. له رێگای دیاریكردنی به‌رزترین نرخی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه هه‌وڵمان داوه مافی جووتیاران و رهنێوهێنهران بپارێزین، هه‌روه‌ها مووچه‌ی كارمه‌ند و كرێكاره‌كانی كه‌رتی گشتیمان به‌رز كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانیی زۆر نه‌كه‌وێته سه‌ر هاووڵاتییان له پێدانی كرێی كاره‌با و گازی سروشتی‌دا. له‌و روانگه‌یه‌ی كه هه‌ر ناخۆشییه‌ك ده‌رگا به رووی خۆشییهكدا ده‌كاته‌وه، به‌رامبه‌ر كاره‌ساته‌كان چۆكمان دانه‌داوه و بۆ یه‌ك چركه‌ش چاومان له‌سه‌ر ئامانجه‌كانمان لانه‌داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له هێنانه‌دی ئامانجه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌كردن، وه‌به‌رهێنان و وه‌گه‌ڕخستن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و قۆناغه سه‌خته‌ی كۆرۆنادا به‌رهه‌مهێنه‌ران، هه‌نارده‌كاران و وه‌به‌رهێنه‌رانیان ته‌نیا جێ نه‌هێشتووه، گوتی: "له رێگای هاندان و پشتیوانییهكانمانهوه كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی نوێ دامه‌زرێندران له شاره جیاوازه‌كانی توركیا. به‌م جۆره گه‌شه‌ی ئابووری له چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ له سه‌دا ١،٨ و له دوو چاره‌كی یه‌كه‌مدا له‌سه‌دا ٧،٢ زیادی كرد، ههناردهكرنیش بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئێمه‌دا ئاستی ٢١٢ ملیار دۆلاری بڕی، هه‌رچه‌ند دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشنیازی له‌سه‌دا نۆیش بكه‌ن، ئێمه پێمانوایه ده‌گه‌ینه ژماره دوو خانه‌ییه‌كان له گه‌شه‌ی ئابووریدا".