Merve Yıldızalp
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له چالاكی خستنی دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه-ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-پڵنگ راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ههژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، رایگه‌یاندووه "هێزه قاره‌مانه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له لێدان له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه. دوو تیرۆریستیی په‌كه‌كه كه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-پڵنگ له باكووری عێراق به‌دیكران له بۆردومانێكدا له چالاكی خران".