Aynur Ekiz
30 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "٣٠ ئاب نیشانیداین كه هه‌لومه‌رجه‌كان چه‌نده سه‌خت بن با ببن،هه‌میشه رێگایه‌كی كراوه له به‌رده‌مماندا هه‌یه بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی ٣٠ی ئاب جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی كرد و، رایگه‌یاند: "به به‌رزی یادی فه‌رمانده‌ی جه‌نگی رزگاری، غازی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و هه‌موو ئه‌ندامانی سوپاكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان كرده دیاری بۆمان. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هید و جەنگاوەرە دێنرینەکانمان ده‌كه‌م".
له په‌یامێكدا كه به واژووی خۆی له هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سەرکۆمار ئەردۆغان نووسیوویەتی: "٣٠ ئاب نیشانیداین كه هه‌لومه‌رجه‌كان چه‌نده سه‌خت بن با ببن، هه‌میشه رێگایه‌كی كراوه له به‌رده‌مماندا هه‌یه بۆ گه‌یستن به سه‌ركه‌وتن. پیرۆزبایی ٣٠ی ئاب جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م و، داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هید و جەنگاوەرە دێنرینەکانمان ده‌كه‌م".