Çiğdem Münibe Alyanak
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "خودا لە شوێنێکی دیکەوە دەرگای سامانێکی بێهاوتای بۆ کردینەوە. بۆ داهاتووش له شوێنی دیكه ده‌رگای له‌م جۆره به رووماندا ده‌كاته‌وه. چونكه ئیدی له‌م بواره‌دا توركیایه‌ك هه‌یه كه گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له نووسینگه‌ی كاركردنی خۆی له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه له ئیستانبوڵ؛ رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئه‌و "موژده"یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌لی توركیا به تامه‌زرۆیییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كات و گوتی: "وزه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن، هه‌روه‌ها گرنگی زۆریش له‌خۆ ده‌گرێ بۆ هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی. شەڕی دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان لە پشتی هەموو ئەو گەمە سیاسیانەوەیەکە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەکرێن. خودا لە شوێنێکی دیکەوە دەرگای سامانێکی بێهاوتای بۆ کردینەوە. بۆ داهاتووش له شوێنی دیكه ده‌رگای له‌م جۆره به رووماندا ده‌كاته‌وه. چونكه ئیدی له‌م بواره‌دا توركیایه‌ك هه‌یه كه گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپه. لە پرسی هەڵکۆڵین و گەڕان بە دوای سەرچاوەی سرووشتیدا بچوکترین پێویستیمان بە وڵاتانی دیکە نابێت. تورکیا لە مێژووی خۆیدا گەورەترین دۆزینەوەی غازی سروشتی لە دەریای رەشدا ئەنجامدا".
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا حوكمڕانی ئه‌و سیسته نامرۆییه‌ی دڵۆپێك نه‌وتی پێ له خوێنی مرۆڤ به‌نرختره به‌رده‌وامه، گوتی: "ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی ئه‌م دڵخۆشییه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ فاتیح به كه‌شتییه‌كانی یاڤوز و قانونییه‌وه چووینه‌ته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌وه كه له سه‌ر ئاستی جیهان له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ن. کەشتی پشکنینی فاتیح لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٠ەوە توانیوێتی کێلگەیەکی گازی سرووشتی کە ٣٢٠ ملیار مەتری سێجا گازی سروشتی لەخۆی گرتووە، بدۆزێتەوە. دەست بە کارەکانی دەرهێنانی گازی سروشتی و کارکردن لەسەری دەکەین بە سوود وەرگرتن لەم سەرچاوەیە. تەواوی ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لە رێی توانا ناوخۆییەکانەوە ئەنجامدراوە. ئامانجمانە لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەلەکەمان غازی سروشتی دەریای رەش بەکار بهێنێت".
ئەردۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لە ئێستادا راستەوخۆ دەست دەکەن بە هەڵکەندنی ئەو بیرانەی دۆزراونەتەوە، دواتر شێوازی بەرهەمهێنانەکەی دیاری دەکەن و دەست دەکەن بە کارەکانی بنیاتنان و درووستکردن، گوتی: "ئه‌و داتایانه‌ی له‌و كانه به‌ده‌ست هاتوون، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر زۆره له هه‌مان ناوچه‌دا گازی سروشتی دیكه بدۆزرێته‌وه. لە دەریای ناوەڕاستیشدا چاوەڕوانی هەواڵێکی دڵخۆشکەری هاوشێوەین. لە رێگەی هەر یەک لە کەشتییەکانی هەڵکەندنمان فاتح و یاڤوز، لە دەریای ناوڕاست و دەریای رەش، تا ئێستا نۆ دانە هەڵکەندنی قوڵمان ئەنجام داوە، لە دوایین هەڵکەندندا ئەو موژدەیەی کە گەلەکەمان چاوەڕێی دەکرد، شەرەفی ئەوەمان پێ‌بڕا کە پێی رابگەیەنین. بە ناوی خودا لە کایەی غازی سروشتی ساکاریا دەستمان پێ‌کرد و پشت بە خودا لەمەودواش بەردەوام دەبین".
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ناوەستن هەتا دەبنە هەناردەکارێکی سەرەکی وزە و گوتی: "ئەمڕۆ میراتێکی گرنگ بۆ نەوەی داهاتوو جێدەهێڵین. لەو بڕوایەداین کە دوای پشکنینەکانی کێڵگەی گازی سروشتیی ساکاریا، رێگایەکی رۆشنتر لەبەردەمماندایە. سوورین لەسەر چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی وزە لە وڵاتەکەماندا".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان له‌باره‌ی رۆڵی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له گرژییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان‌دا گوتی: "یەکێتی ئەورووپا دەبێت بزانێت کە بەهۆی ئەو سیاسەتە دووفاقیەی نیشانی دەدات لە هەمبەر هاندانی یۆنان بۆ بەگژدابردنی لەگەڵ وڵاتەکەماندا جارێکی تر ناپاکی دەکات بەرامبەر بنەماکانی خۆی".