Çiğdem Alyanak,Hemın Othman Mohammed
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند كه توركیا به دووركه‌وتنه‌وه له‌و رۆژهڤهی هه‌وڵ ده‌درێت بیخهنهناوی به به‌هێزكردنی ئه‌و پرده‌ی له رابردووه بۆ داهاتوو بنیاتی ناوه گه‌وره‌بووه، پێشكه‌وتووه و بههێزبووە و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی نوێی له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێته میراتێك.
به بۆنه‌ی 737ـه‌مین یادی سۆغوت ئه‌رتوغرول غازی و میهره‌جانی یۆروك سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه یەک سه‌ده و نیو ماوه هه‌یه له نێوان بناغه‌ی عوسمانی ئه‌رتوغرول غازی و فه‌تحی ئیستانبوڵی فاتیح و گوتی: "ته‌نانه‌ت سه‌ده‌یه‌ك تێنه‌په‌ڕیوه به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌مان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ماوه‌یه‌ی تێمانپه‌ڕاندووه زۆر گرنگه، به‌ڵام كاتێک بیر له بواری سه‌ره‌كی ده‌كه‌ینه‌وه به‌وه ده‌یبینین كه هێشتا به‌س نییه. توركیا به دووركه‌وتنه‌وه له‌و رۆژهڤهی هه‌وڵ ده‌درێت بیخهنهناوی به به‌هێزكردنی ئه‌و پرده‌ی له رابردووه بۆ داهاتوو بنیاتی ناوه گه‌وره‌بووه، پێشكه‌وتووه و به‌هێزبووه، سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی نوێی له‌و باره‌یه‌وه پشتیوان به‌خوا ده‌بێته میراتێك. باو‌و باپیرمان به بنیاتنان و ژیانه‌وه شارستانیه‌تیان دامه‌زراند نه‌وەك به رووخاندن و له‌ناوبردن".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه خه‌باتی ئه‌رتوغرول غازی، دیارترین و به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌یه كه ده‌ریده‌خات گه‌له‌كه‌مان به یه‌كێتی و یه‌كڕیزی ده‌توانێت چ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنێت و گوتی: "ئه‌و ئامانه‌ته‌ی ئه‌رتوغرول غازی له‌سه‌ر ئه‌م خاكانه بناغه‌كه‌ی دانا و گه‌له‌كه‌شمان ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه به هه‌ستیاریه‌وه تا ئه‌مڕۆی هێناوه. به‌ئیزنی خوا پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر پێشیبخه‌ین و راده‌ستی نه‌وه‌كانی دوای خۆمانی بكه‌ین".