Mehmet Akif Parlak,Mohammed Baqi Hussein
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
عه‌نتاب - AA
له شارۆچكه‌ی ئیسڵاحییه سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب ئه‌و شارۆچكه‌ی كه به‌شی زۆری به‌رهه‌می پوڵ بیبه‌ری توركیای تیادا بهرههمدهێنرێت، ژنان بیبه‌ره‌كان له‌به‌ر تیشكی به‌تینی خۆردا وشكدهكهنهوه و دوای خاوێنكردنه‌وه و كوتان، ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
پوڵ بیبه‌ر كه یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ی چێشتخانه‌ی توركی ده‌ستبه‌رداری نابێت، دوای ئه‌رك و ماندووبوونێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نرێته بازاڕ و ده‌خرێته به‌رده‌ست كڕیاران.

له شارۆچكه‌كه‌دا، ساڵانه 10 هه‌زار دۆنم زه‌وی ده‌كرێته بیبه‌ر و هه‌فته‌ی رابردوو وه‌رزی چنینه‌وه‌ی بهروبوومهكە ده‌ستیپێكرد.
ئه‌و بیبه‌ره‌ی له لایه‌ن كرێكاره‌كانه‌وه له كێڵگه‌كان كۆده‌كرێته‌وه، به بارهه‌ڵگر ده‌گوازرێته‌وه بۆ كارگه‌كانی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه.

لێره‌دا بیبه‌ره‌كان ده‌بژێردرێن و له مه‌كینه ده‌درێن و دواتر له مه‌یدانێكی فراواندا هه‌ڵده‌خرێن بۆ وشككردنه‌وه. بیبه‌ره‌كه نزیكه‌ی سێ رۆژ له‌به‌ر تیشكی به‌تینی خۆردا ده‌هێڵرێته‌وه و دواتر جارێكی دیكه له مه‌كینه ده‌درێته‌وه و ده‌بێته ئه‌و پوڵ بیبه‌ره‌ی له بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرێت.