İlkay Güder
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ستكه‌وتووه، لە میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا کە ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجامدراوه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پرسی سووریا تاوتوێ كراون.
له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا ئه‌ردۆغان زانیاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون خستووه‌ته‌ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی له عه‌فرین دژ به په‌یه‌ده به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و عه‌ره‌ب، كورد و توركمانانه‌ی له عه‌فرین له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه به زۆر ده‌ركراون پشتیوانیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردووه، هاوكات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوخۆی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئه‌ردۆغان و شا سه‌لمان باسیان له گرنگیی یه‌كپارچه‌ی خاكی سووریا و چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ دۆخی ئه‌و وڵاته كردووە و هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە كه زیادكردنی هه‌وڵ و هاریكارییه هاوبه‌شه‌كان سوودی بۆ دۆخه‌كه ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه شا سه‌لمان باسی له‌وه كردووە كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له قۆناغی جنێڤ و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه له‌باره‌ی سووریاوه، ئه‌ردۆغانیش ئه‌وه‌ی خستووەتەڕوو كه قۆناغی ئاستانا و كۆنگره‌ی سۆچی وه‌ك تهواوكەری قۆناغی جنێڤ ده‌بینن.
هه‌روه‌ها شا سه‌لمان و ئه‌ردۆغان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداگری زیاتر و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان سعوودیه و توركیا كردووەتەوە.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس لهوهیشكراوە كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتووی بۆ سعوودیه ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له گرنگیی سه‌ردانه بڕیارلەسەردراوەكهی شازاده‌ی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كراوە بۆ توركیا له قۆناغی داهاتوودا كه پێشتر شا سه‌لمان و ئه‌ردۆغان ریككهوتبوون له‌سه‌ری كه بابه‌ته دووقۆڵی و هه‌رێمییه‌كانی تێدا تاوتوێ بكرێت.