Mazın Asad
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئەرزینجان - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیران وەرگیراون، یڵدرم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ چیپراس جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا نیگەرانە بەرامبەر ئەو بارگژرییەی کە لە دەریای ئیجە لەگەڵ یۆنان روویداوە، و چاوەڕێی پێشگری پێویست دەکەن لە یۆنان بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرۆکوەزیران کۆکبوون لەسەر ئەوەی لەکاتی پێویستدا لەسەر ئاستی بەرپرسانی باڵای سەربازیی ھەردوو وڵات کۆببنەوە.
وێرای جیاوازی بیروڕای ھەردوو وڵات، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کەشێکی ئەرێنی بەڕێوە چوو و تیایدا ئاماژە بەوەشکرا کە کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت و پەرە بەو ھەنگاوانە بدرێت کە متمانەی نێوان ھەردوو وڵات زیاتر دەکات.