Aylin Sırıklı,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌نگده‌ران له ٣٢ پارێزگای توركیا له كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه و له پارێزگاكانی دیكه‌ش له كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی ٣١ی ئاداردا، چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
- سه‌ره‌تا پسوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌كان ده‌ژمێردرێن
له پارێزگا گه‌وره‌كان سه‌ره‌تا پسولەكانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره پارێزگا، دواتر پسوله‌كانی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و موختاره‌كان و له پارێزگاكانی دیكه‌ش پسوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارێزگا و موختاره‌كان ده‌ژمێردرێن و جیاده‌كرێنه‌وه.
له‌و پارێزگایانه‌ی كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له نێوان كاتژمێر ٠٧:٠٠-١٦:٠٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ر له كاتژمێر ١٦:٠٠ و له پارێزگاكانی دیكه‌ش به‌ر له كاتژمێر ١٧:٠٠ ده‌ست به ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ناكرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی نێو لیستی ده‌نگدان، ده‌نگه‌كانیان دابێت، سندوقه‌كان به‌ر له كاتی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه ناكرێنه‌وه. به‌ر له هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی رووماڵكردن له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌نجامه‌كان راناگه‌یه‌ندرێن.