لە شاری ئیستەنبوڵ ١٢٦ بەرھەمی ناسراوی تورکیا ماکێتیان بۆ دروستکراوە و لە پارکی مینیاتورک نماش كران و ژمارەیەک زۆر گەشتیاری بیانی لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی روسیا, ئەڵمانیا, ھۆڵەندا, فەڕەنسا, ئیتاڵیا و بریتانیا سەردانی پیشانگای ماکێتی بەرھەمەکانی کۆنی تورکیا دەکەن.
ھەر ساڵ نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کەس سەردانی پارکی مینیاتورک دەکەن. بەڕێوەبەری گشتی پارکەکە رەسول ئەرکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم پارکە لە ساڵی ٢٠٠٣ بە ٨٠ ماکێتی بەرھەمی کۆنی تورکیا کرایەوە و ئێستا ژمارەی ماکێتەکان گهیشتۆته ١٢٦ ماكێت. لە سەرتاسەری جیھان ١٨ پارکی هاوشێوهی مینیاتورک ھەن و كه ئەمەیان لهسهر ئاستی جیهان دووەمە. پارکەکە لە سەر رووبهری٦٠ ھەزار مەتر دووجا دروستكراوه و ١٥ ھەزار مەتری دووجا بۆ شوێنی ماکێتەکان تەرخانكراوهو ٤٠ ھەزار مەتر دوو جاریش بۆ دار و درەخت و سەوزایی تەرخان کراوە."
ئەرکان باسی ئهو بهرههمانهی كرد كه له پاركهكه نمایشكراون و گوتی: "لە ئیمپراتۆری سەلجوقی تا سەردەمی عوسمانی ھەموو بەرھەمەکانی تورکیا لێرە ھەن. مزگەوتی گەورەی دیاربەکر, سێواس, تاوێری گالاتا, پەرستگای ئارتەمیس, خانووهكانی سافرانبۆلو ھەن. شارستانی سێ ھەزار ساڵ لە ئاناتۆلیا بە دروستکردنی ماکێتەکان دەبۆژێنرێتهوه."