Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
ئەنقەرە – AA
یەکەم پێشانگای وێنە خەڵاتکراوەکانی Istanbul Photo Awards 2017 لە دووی نیسان لە ئیستانبوڵ دەکرێتەوە.
یەکەم پێشانگای وێنە خەڵاتکراوەکانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی وێنەی رۆژنامەوانی Istanbul Photo Awards 2017 کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو رێکخرا، لە رێکەوتی دووی نیسان لە کەمپی Tophane-i Amire زانکۆی هونەرە جوانەکانی میمار سینان دەکرێتەوە و تاکو ١٦ی نیسان بەردەوام دەبێت.
شایانی باسە لە پێشبڕکێکەدا فۆتۆگرافەری فەڕەنسی فەدەریک لافارج بە وێنەی "هەڵاتن لە داعش" توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی "وێنەی ساڵ".