نەڤشەھیر
لە ناوچەی گۆرمە سەر بە شاری نەڤشەھیر، یاسین رەچبەر لەگەڵ خۆشەویستەکەی سواری باڵۆن بوون و بەرەو ئاسمانی چوون، لە باڵۆنێکی دیکەوە لافیتەی: "لەگەڵم ژیانی ھاوسەری پێک دەھێنی حەبیبە؟" ی بەرز کردەوە، بەمجۆرە داوای پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرێتی ئاراستەی حەبیبەی خۆشەویستی کرد.
یاسین رەچبەر وێنەگرەو تەمەنی ٣٠ ساڵە لەگەڵ حەبیبەی خۆشەویستی، بە مەبەستی سوڕانەوە لە ئاسمانی کاپادۆکیا سواری باڵۆن بوون و دوای بەرز بوونەوەی باڵۆنەکەیان، لە باڵۆنێکی دیکە شانبەشانی دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و دوای چەند دەقیقەیەک لافیتیەک کە وێنەی دڵی لە سەربوو بەرزکرایەوە. لە سەر ئەو لافیتەیە نووسرابوو"حەبیبە لەگەڵم ژیانی ھاوسەری پێکدێنی؟"
دوای سەعاتێک سوڕانەوە بە ئاسمانەوە باڵۆنی رەچپەر و حەبیبە نیشتەوە.
حەبیبە گوموش دوای نیشتنەوە بۆ AA گوتی: "رەچبەر لە ئاسمانەوە پێشنیاری پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرێتی ئاراستە کردم، سەرەتا زۆر سەرم سوڕما بەڵام زۆر زۆر خۆشحاڵیکردم، دەستبەجێ وەڵامم دایەوە و گوتم بەڵێ."