پاتریارکی ئەرمەنەکانی تورکیا، سەبارەت بە نامەکەی ئەردۆغان دەڵێ: نامەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەردێکە بۆ دانانی بناغەی پردی نێوان ھاونیشتمانیانی تورکیا.
لە درێژەدا پاتریارکی ئەرمەنەکانی تورکیا گوتی: "سەبارەت بەو نزایەی ئەردۆغان کە دەڵێ ھەموو ئەو ئەرمەنانەی گیانتان لە دەستداوە، لە ناو نوور و رەحمەتدا بخەون. ئێمەش دەڵێین ئامین. بە راستی نزاکە و پەیامەکەی بە خۆشحاڵییەوە قبوڵ دەکەین. سەرۆکوەزیرانمان بە نووسینی ئەو نامەیە، لاپەرەیەکی نویێ بۆ پەیوندی نێوان ھەردوولا ھەڵدایەوە. ئەو نامەیە ھەموو ئەو بۆچوونانە دەسڕێتەوە کە زۆرێک لە لایەنەکان نایانەوێ خەم و نەھامەتییەکانی جەنگ دوایی پێبهێنرێ. پێویستە نامەکە لە لایەن لایەنە تورکەکانیشەوە بە ئیجابی لێکبدرێتەوە. خەڵکی تورکیا ھەمیشە ھەوڵی ئەوە دەدەن خەم و ئازارەکانی ئەرمەنەکان بسڕینەوە، رۆژێکبێ ھاووڵاتیانی ئەرمەنی و تورک بە برایانە و بە ئاشتی پێکەوە بژین."