Rauf Maltaş,Mustafa Güçlü,Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
ئورفا - AA
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی یه‌كه‌م بڕگه‌ی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە خۆرهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا، پێنجه‌مین فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو له شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله سەربە پارێزگای ئورفا، جمووجوڵی ئاسمانیی هه‌یه.
دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربه سوپای توركیا و دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا له شارۆچكه‌كه‌وه فڕین و به‌ره‌و ئه‌و دیوی سنووری سووریا چوون.
سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا پێشتر چوارجار فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ر و یەک جاریش گه‌ڕانی وشكانییان ئه‌نجامداوه.