Hasan Namlı
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
ئەو هێرشەی ئەندامانی پەکەکە بە مووشەک کردبوویانە سەر فڕۆکەخانەی دیاربەکر، هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە لە دەرەوەڕا بۆ سەر فڕۆکەخانەکە کە دەکەوێتە ناوچەی باغڵار ئەنجامدراوە. لە هێرشەکەدا کەس نەبۆتە قوربانی، بەڵام زیانی بە هەندێک شوێنی فڕۆکەخانەکە گەیاندووە.
دوای پشکنین و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، کارمەندانی فڕۆکەخانە بەردەوامن لە راییکردنی کاروباری گەشتیاران لە فڕۆکەخانەدا. هاوکات دەست بە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوان کراوە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە.
بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای دیاربەکر، کاتژمێر 12:04ی شەو، ئەندامانی پەکەکە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی دیاربەکریان بە مووشەک کردۆتە ئامانج. لە هێرشەکەدا هیچ هاووڵاتییەک بریندار نەبووە و نەبۆتە قوربانی، بەڵام زیان بەر سێ پەنجەرەی بەشی پێشوازی VIP کەوتووە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان دەست بە ئۆپەراسیۆن کراوە و گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن و دوا نەخراون. لە دەستکەوتنی هەر زانیارییەکی نوێش، رای گشتی ئاگاداردەکرێتەوە".