Mazın Asad
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بولگاریا رادی نایدینۆڤ ئەنجامدا.
بەپێی زانیاری سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، لە پەیوەندییەکەدا چاوشئۆغڵو و نایدینۆڤ جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا چاوشئۆغڵو باسی لە رێگریکردن لەو ھاووڵاتییە بولگارییانە کرد کە بە پاسەوە لە تورکیاوە بۆ بولگاریا دەچن و بەھۆی خۆپێشاندانی سنووری نێوان ھەردوو وڵات رێگریان لێدەکرێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە، داوای لە بەرپرسانی بولگاریا کرد رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر.