Abdullah Shukur
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
کارەکانی دانانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە لە لایەن ناتۆەوە بۆ تورکیا نێردراوە لە شاری مەڕەش-ی تورکیا دەستیپێکرد. ھاوکات راشگەیەنرا کە ئەم سیستەمە بەمەبەستی پێشگری لە ئەگەری ھەر مەترسییەک کە لە سووریاوە بۆ تورکیا دێت، لەو شوێنە جێگیر کراوە.
لە دوای کۆتایھاتنی ئەرکی سێ ساڵەی یەکینەی پاتریۆتی ئەڵمانی لە تورکیا، پارچەکانی سیستەمە نوێیەکە لە رێگای دەریایی لە ئیتاڵیاوە نێرداروەتە بەندەری ئیسکەندەرون و لەوێشەوە لە رێگەی وشکایی بە ٢١ بارھەڵگرەوە ھێنرایە شاری مەڕەش.
جێگیرکردنی پارچەکانی ئەم سیستەمە لە لایەن شارەزایانەوە بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش چەند ھەفتەیەک پێش ئێستا شاندێکی سەربازیی ئیتاڵی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە سەردانی ناوچەکەی کردبوو.