Sangar Hamad Azeez
03 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2015
پرۆفیسۆر دكتۆر ئیلتەر توران، مامۆستا لە بەشی پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی زانكۆی بیلگی پێی وایە كە بەئەندامبوونی مۆنتینیگرۆ لە پەیمانی ناتۆ هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی بەرگری دەریای ناوەڕاست.
جەختیشی كردەوە لەوەی كە بەئەندامبوونی مۆنتینیگرۆ لە پەیمانی ناتۆ هێزێكی فیزیكی زۆربە پەیمانەكە دەبەخشێت و گوتی: "بەئەندامبوونی مۆنتینیگرۆ لە پەیمانی ناتۆ دەریدەخات كە ئەو وڵاتە لە كامە لایەنە و ئەمەش گرنگە".
پرۆفیسۆر دكتۆر ئیلهان ئوزگەل مامۆستا لە بەشی پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی زانكۆی ئەنقەرە باسی لەوە كرد كە مۆنتینیگرۆ دەكەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست و گوتی: "رووسیا بەتەواوەتی چاوی بڕیووەتە ناوچەكە".
پرۆفیسۆر دكتۆر بیرگول دەمیرتاش مامۆستا لە بەشی پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی زانكۆی تۆب گوتی: "شتێكی سەیرە كە سەرەڕای ئەوەی پەیمانی ناتۆ دژایەتی رووسیا دەكات بەڵام بانگهێشتی مۆنتینیگرۆ كردووە بۆ ناو پەیمانەكە".
ئەو پرۆفیسۆرە گوتی: "بەئەندامبوونی مۆنتینیگرۆ لە پەیمانی ناتۆ كاردانەوەی رووسیای لێ دەكەوێتەوە و وەك تۆڵەسەندنەوەیەكی چاوەڕوان نەكراویش دەبێت".
پێشتریش هەریەك لە ئەلبانیا و كرواتیا لە ساڵی ٢٠٠٩دا بوون بە ئەندامی پەیمانی ناتۆ بەهۆیەوە رووسیا كاردانەوەی نیشاندا.