Ruslan Rehimov,Hemın Othman Mohammed
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2017
باكو - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ڤیتۆكردنهوهی پرۆژە بڕیاری قودس له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند "تێگه‌یشتنی 'من هێزی باڵام، من گه‌وره‌ترینم، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌بێت' له‌مه‌ڕ بڕیارێك كه هه‌موو جیهان به هه‌ڵه‌ی ده‌بینێت بۆ جیهانی ئه‌مڕۆ ناخوات".
دوای پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا-ئازه‌ربایجان-ئێران له باكو، چاوش‌ئۆغڵو له لێدوانێكیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ڤیتۆكردنی پرۆژه بڕیاری قودس كرد له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
چاوش‌ئۆغڵو بڕیاری لووتكه‌ی نائاسایی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له ئیستانبوڵ به مێژوویی ناوزه‌ند كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌و بڕیاره‌وه ناوه‌ستن و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر به هه‌ڵه دانانی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا ده‌ریكردووه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه خوازیارن ئه‌مریكا له‌و بڕیاره هه‌ڵه‌یه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و رایگەیاند، پێش ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌موو وڵاتانه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالكی سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كات.
گوتیشی: "تێگه‌یشتنی 'من هێزی باڵام، من گه‌وره‌ترینم، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌بێت' له‌مه‌ڕ بڕیارێك كه هه‌موو جیهان به هه‌ڵه‌ی ده‌بینێت بۆ جیهانی ئه‌مڕۆ ناخوات. دادپهروهردهبن، پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بن، پابه‌ندی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بن، ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشن سه‌ره‌تا ئێوه پابه‌ندی ده‌بن. له‌مه‌ودا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه چالاكتر ده‌بین له به‌رگریكردن له مافه‌كانی فه‌ڵه‌ستین. وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا (راگه‌یه‌نراوی ئیستانبوڵ) جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، له‌مه‌دوا زۆر زیاتر كارده‌كه‌ین بۆ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی خۆرهه‌ڵاته و سنووره‌كانیشی سنووری 1967ه، به یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنی هه‌موو جۆره هاوكاریه‌ك بۆ برایانمان لە فه‌ڵه‌ستین".