Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 42همین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی پۆستێكی وەزیری دەرەوەی ئیمارات، عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان گوتی: "کاتێک فەخرەددین پاشا مەدینەی دەپاراست، ئەی ئەوانەی بوختان بۆ ئێمە دەکەن، باب و باپیرانتان لە کوێ بوو؟".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی فه‌خره‌ددین پاشاوه گوتی: "ئەو کارانەی فەخرەددین پاشا کە دوو ساڵ و حەوت مانگ لە پارێزگاری مەدینە کردی، ئەو هەڵوێستە سوورەی کە تا دواسات نیشانی دا لە بەرەنگاربوونەوە، مایەی رێزە. ئەو داماوانەی کە بە بێ شەرم دەڵێن ئەردۆغان ئەمانەتە پیرۆزەکانی لەوێوە دزیوە و هێناویەتیەوە بۆ ئیستانبوڵ، ئەمە ناوزڕاندن نییە، بە پێچەوانەوە پاراستنی ئەوانەیە کە هاتوون بۆ داگیرکاری. بە ناوی چییەوە؟ بەناوی شەهید بوونەوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وانه‌ی نزیكن له خاكی مه‌دینه تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه و گوتی: "بە داخەوە ئێستا دەبینین کە لە نزیک ئەم خاکە (مەدینە) کەسانێک بە بێ ئەوەی شەرم بکەن بوختانمان پێ دەکەن. سەرەتا حەددی خۆت بزانە. کەواتە تۆ ئەم گەلەت نەناسیوە، تۆ ئەردۆغان-ت نەناسیوە و باب و باپیرانی ئەردۆغان-یشت هیچ نەناسیوە".
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیی فه‌خره‌ددین پاشاوه زیاتر دوا و گوتی: "ئه‌وانه‌ی زمان درێژده‌كه‌ن بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی دیاری مێژوومان (فه‌خره‌ددین پاشا) و بهرگریکردنە شكۆدارەکەی له مه‌دینه باش ده‌زانین ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كێدا و له كوێ و خه‌ریكی چین، با كاتی بێت ئه‌وانه‌ش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، جه‌ختیكرده‌وه كه ئامانجی ئه‌و به‌رپرسه عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌و جۆره دژایه‌تییه‌ی توركیا ده‌كه‌ن، په‌رده‌پۆشكردنی لێنه‌هاتوویی و بێده‌سه‌ڵاتیی و ته‌نانه‌ت ناپاكییه‌كانی خۆیانه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "روون و ئاشكرایه هه‌ر به‌رپرسێكی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه دژایه‌تیی توركیا بكات، ئامانجی شاردنه‌وه‌ی لێنه‌هاتوویی و بێده‌سه‌ڵاتیی و ته‌نانه‌ت ناپاكییه‌كانی خۆیه‌تی".