13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند تورکیا لە ئامادەباشیدایە بۆ رەوانەکردنی ھاوکاری بۆ عێراق.
چاوشئۆغڵو لە ھەژماری تايبەتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر توتێکی لەبارەی بومەلەرزەکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا نووسیویەتی "تورکیا لە ئامادەباشیدایە بۆ رەوانەکردنی تیمی فریاکەوتن و ھاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی عێراق. دوعامان لەگەڵ بۆ برا عێراقییەکانە".