Dildar Baykan,1 23
14 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
نیویۆرك – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هیچ پاساوێك نییه بۆ داكۆكیكردن له‌وه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ودیوی سنووری توركیاوه چالاكی ئه‌نجام بدات و رایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه‌یه واشنتۆن بڕیاری ئه‌وه بدات له ناوچه‌كه كێ هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌یه‌تی".
چاوش‌ئۆغڵو بۆ رووی ده‌مكردنه نووسه‌ری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه هه‌واڵێكی به‌ناوی "كۆتایی ترسناك له سووریا به‌ده‌رده‌كه‌وێت" كه له ٩ی ئهیلوول له رۆژنامه‌كه بڵاوكرایه‌وه، په‌یامێكی كراوه‌ی به ناوی "كاره‌ساتی دیاریكراو له سووریا" بڵاوكرده‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی خوێناوی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر دوا ناوچه كه ئۆپۆزسیۆن تیایدا به‌هێزه، هەواڵێکی راسته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به به‌بیرهێنانه‌وه‌ی گوته‌كانی به‌رپرسێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س شوێنێك شك نه‌به‌ن تاكو رووی تێبكه‌ن و پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو "له‌وانه‌یه ببێته هۆی زۆرترین زیانی گیانی له سه‌ده‌ی ٢١"، ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌و گوتاره بازی به‌سه‌ر پێشهاتێكی دیكه‌ی مه‌ترسیداردا داوه. ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌كانیدا هاوپه‌یمانی ئه‌سه‌دن له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگیریییان ده‌كرێت. دوا راپۆرته‌كان ده‌ریده‌خه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه كه له سووریا چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات به‌و باجه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ده‌یده‌ن چه‌كی كڕیووه و یارمه‌تی دراوه".
ئه‌و رێكخراوه رێككه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د به‌ره‌وپێش بردووه و له مانگی ته‌مووزدا له به‌شێكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی (له‌نێوان ئه‌سه‌د و رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه) ئه‌نجامدراوه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌سه‌د له كۆنتڕۆڵكردنی ئیدلب كه له ده‌ست ئۆپۆزسیۆندایه، (یه‌په‌گه) پشتیوانی ره‌وانه كردووه".
- "رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سه‌د و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌ره‌وپێش ده‌چێت"
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له میانی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌سه‌د و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه؛ هه‌سه‌ده كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جێی خۆی بكاته‌وه له دامه‌زراندنه‌وه‌ی سووریا كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێم به‌رده‌وام به‌ره‌وپێش چوون.
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "یه‌په‌گه باڵی سووریای په‌كه‌كه‌یه كه ماوه‌یه‌كی درێژتر له ٣٠ ساڵه په‌نای بردووەته به‌ر تیرۆر و توندوتیژی له توركیا. ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش په‌كه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م داوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هیچ پاساوێك نییه بۆ داكۆكیكردن له‌وه‌ی كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ودیوی سنووری توركیاوه چالاكی ئه‌نجام بدات و رایگه‌یاند: "كاتی ئه‌وه‌یه واشنتۆن بڕیاری ئه‌وه بدات له ناوچه‌كه كێ هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌یه‌تی".