Abdullah Shukur
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند: "ئیدلب رۆژ لە دوای رۆژ خوێنی لێ دەڕژێت و دەبێتە برینێکی زۆر قوڵ".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی بە کۆمەڵی شارەوانی پۆڵاتلی شاری ئەنقەرەی کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
دەوڵەت باخچەلی گوتی: "ئەگەر دووبارە بە تانک و تۆپ و فڕۆکەکانیان بێنە سەرمان، ئەگەر دووبارە ھاوشێوەی ١٥ی تەمووز ھەوڵی ناپاکی و داگیرکردن بدەن، ئەوا سوێند بە خودا ئاڵاکەمان بە نیازی کفن لەبەری دەکەین. تا دوایین دڵۆپە خوێن و گیان ئەم نیشتمانە دەپارێزین".
دەوڵەت باخچەلی راشیگەیاند: "ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا تێکبدەن و دەست بۆ ھەستیارییەکانی ببەن، ئەوا لەبیری نەکەن، ئێمە ھیچ پارێزگا و خاکمان نییە تا رادەستی بکەین".
دەوڵەت باخچەلی باسی لە دۆخی ئیدلبی سووریا کرد و گوتی: "ئیدلب رۆژ لە دوای رۆژ خوێنی لێ دەڕژێت و دەبێتە برینێکی زۆر قوڵ".
دەوڵەت باخچەلی گوتیشی: "ھۆشداری دەدەم بەوەی کە دەبێت ئەو لایەن و وڵاتانەی چالاکی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاژەوە و بارگرژی لە دەرەوەی سنووری نیشتمانیمان، ئەوا دەبێت بزانن کە تورکیا ھەنگاو بەرەو دواوە نانێت".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی دەستگیرکردنی یوسف نازیک و تەقینەوەکەی شارۆچکەی رەیحانڵی ساڵی ٢٠١٣ گوتی: "ئەوە دەستنیشان کراوە کە بکەری سەرەکی ھێرشە بۆمبییەکەی رەیحانڵی و کوژرانی ٥٣ ھاووڵاتی بەم ھۆیەوە، ئەسەدی ستەمکارە".
باخچەلی گوتیشی: "چۆک بۆ رێژەی ھەڵاوسان دانادەین، چۆک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی دانادەین، رۆژە سەختەکان تێدەپەڕێنین".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکان گوتی: "ھاوپەیمانی کۆماریی ھەر لە دوێنێوە ئامادەیە و پێداگرە. جەھەپە بە دڵنیاییەوە باجێکی قورس دەداتەوە بەھۆی ئامانجی بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ پەکەکە".