Salih Bilici
16 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن ساز کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "دوای ئەوەی یەپەگە لەوێ (لە منبج) دەردەچێت دەتوانین لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوی متمانەپێکراو بنێین، بەڵام پێویستە سەرەتا یەپەگە لەوێ دەربچێت".
- "میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان داده‌نرێت"
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكا: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكردنی میكانیزمی هاوبه‌ش تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار".
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌ڵوێستی جدیمان ده‌بێت دژی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی دیموگرافیای سووریا. توركیا و ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كه‌نه‌وه".
- تیله‌رسن: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام و ستراتیژین".
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام و ستراتیژین".
تیلەرسن رایگه‌یاند، کار لەسەر ئەو بەڵێنانە دەکەن کە بە تورکیایان داون و ئەمە دەکەنە بەشێک لە پێشینەی کارەکانیان.