Salih Bilici
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق باسیان له ئۆپه‌راسیۆنی هاوبهشكردووه بۆ سه‌ر شنگال كه په‌كه‌كه‌ی لێ جێگیر بووه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ناو فڕۆكه لێدوانی گرنگیی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر بابه‌تی شنگال كردووه و گوتی: "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق قسه‌مان له‌سه‌ر كرد ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بوو دژ به بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی شنگال. ئه‌وانیش گوتیان؛ 'ئه‌و پهكهكهییانه له‌گه‌ڵ داعش جیاوازیان نییه، با هاریكاری بكه‌ین دژ به‌و مه‌ترسییه'. گوتیان كه كۆنترۆڵی ئاسایشی سنووره‌كانی سووریا له ناوچه‌ی شنگال ده‌گرنه‌وه ده‌ست، به ته‌واوی به‌ر به هاتوچۆی په‌كه‌كه-یه‌په‌گه ده‌گرن. ئێمه‌ش گوتمان هه‌ركاتێک پێویست بوو ئاماده‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانیهكین. گوتمان ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ده‌ركردنیان له عێراق".
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی توركیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، مەولود چاوش‌ئۆغڵو روونكردنه‌وه‌ی گرنگی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه داوه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێکس تیله‌رسن گوتی: 'مه‌ولود، به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هاوڕێیانمان پێیانداوین، رۆكێت و شت هه‌ڵنه‌دراوه بۆ توركیا'. منیش پێم گوت، ئێمه ئه‌و زانیارییانه به هه‌ند وه‌رده‌گرین كه له هاوڕێیانمان وه‌ریده‌گرین. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێم له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا یه‌په‌گه به ئێوه‌ی گوت ناچینه ناو ره‌ققه و له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌ماهه‌نگی ناكه‌ین. ئێستاش شتێكی هاوشێوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. تكایه به‌ده‌می ئه‌وان قسه له‌گه‌ڵ ئێمه مه‌كه‌ن. ئێمه به ئه‌مریكا ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر له لای ئێمه نین، سێبه‌ر دروست مه‌كه‌ن، رووبهڕووشمان مه‌بنه‌وه. تیرۆرستانی منبج به به‌رده‌وامی ته‌قه ده‌كه‌ن. په‌لاماری سه‌ربازه‌كانمان و سوپای سووریای ئازاد ده‌ده‌ن له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی پێڕانهگیرێت، ئێمه له‌وێین و رایانده‌گرین".
مەولوود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "داواكاری و هه‌ستیاریی گه‌له‌كه‌مان ده‌بینن. ئه‌م ههستیارییهم به تیله‌رسنیش راگه‌یاند. ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌نده به‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا له‌مەودوا پێیان هه‌ڵده‌سێت. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر زۆر گرنگه لای من و هه‌ر هه‌نگاوێك له‌وباره‌وه پێویست بكات، ناچارم پێیهه‌ستم. ئه‌گه‌ر پێیههڵنهستم، سبه‌ی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له‌وباره‌وه له هیچ كه‌س ناترسین و سوورین له‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر بمرین جارێك ده‌مرین.
ئێمە پێشتر بە ئەمریکا و روویساشمان دەگوت کە رێکخراوی تیرۆریستی هەردوو وڵات بەکاردەهێنێت؛ رووسیا بە هەرحاڵ دیارە ئەو راستیە دەبینێت. لەسەر ئەو رێکخراوە پێشبرکێ ناکەن، لێرە مار هەیە. لە ماڵی من بمێنێتەوە یان ماڵی تۆ، شتی وا دەبێت؟. لە چاو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا زیاتر سوورین. لێرە زیاتر تیرۆریست هەن. دەبێت هەموویان پاک بکەینەوە. کاتێک سووریا بەرەو چارەسەریی دەچێت، بەرەنگاریی دژ بە تیرۆر ئەنجام دەدرێت. ئەمە بۆ ئێمەش پێویستە. بیرکەرەوە سبەی چارەسەریی سیاسی هاتە ئاراوە، حکوومەتی کاتی هاتە ئاراوە، رێککەوتن. ئەمجارە هەموولایەک دەجەنگن دژ بە یەپەگە کە خوازیارە یەکپارچەیی سووریا تێکبدات.
رادەستکردنی ئیدارەی عەفرین بە کەسانی خۆیان و مەشق پێکردنیان، باشترین چارەسەرە، پشتگیری مەشق و ئاسایش پەروەردە دەکرێن.
لەبارەی ئەو ئاگانامەیەی داومانەتە کۆنسولی سووریا لە ئیستانبوڵ، باس لەوە دەکرێت کە کەوتوونەتە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی ئەسەد. بەڵام ئەمە بەو چەشنە نییە. پێشتریش لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا بە هەمان شێوە زانیاریمان دابوو. کۆنسولخانەی سووریا لە ئیستانبوڵ هیچ دانەخراوە. ئەوە نوێنەری وڵاتێکە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە. هەربۆیە ئاگاداری پێدان ئاساییە، بەڵام ئەوە مۆڵەت وەرگرتن نییە".