Tevfik Durul,Mohammed Baqi Hussein
21 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەلامارە تیرۆریستییەكانی سەر کڵێسا و میوانخانەكانی سریلانكای بەنەفرەت كرد.
چاوشئۆغڵو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، "ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی مرۆڤە بێتاوانەكانی لە کڵێسا و میوانخانەكاندا كردووەتە ئامانج، بەنەفرەت دەكەم".
بەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەك تەقینەوە رێوڕەسمە ئایینییەكانی كڵێسای كۆچیكادی، نیگۆمبۆ و باتیكالۆا و هەریەكە لە میوانخانەكانی شانگیریلا، سینامۆن و كینگسبوری لە كۆڵۆمبۆی پایتەخت كردە ئامانج و بەپێی زانیارییەكان تا ئێستا 156 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 500 كەسیش بریندارن.