Hemın Othman Mohammed,
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ست به داهاتووی رێككه‌وتننامه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، چاوه‌ڕوانی به‌روارێكی روون ده‌كه‌ین بۆ هه‌لگرتنی ڤیزا. ئه‌و به‌رواره‌ش ده‌كرێت سه‌ره‌تا یان ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م بێت. به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانی بهرواریكی دیاری كرا‌و و روونین".
چاوش‌ئۆغڵو، دیدارێكی له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی Frankfurter Allgemeine Zeitungی ئه‌ڵمانیدا ئه‌نجامدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی نیگه‌رانی هه‌ندێک لایه‌ن له ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر تا تشرینی یه‌كه‌م ڤیزا له‌سه‌ر توركیا هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وا ئه‌و وڵاته سه‌رله‌نوێ رێوشوێنه‌كانی ئاسایشی سنوور کەم دەکاتەوە. چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ساڵی 2013 ـدا رێكه‌وتننامه‌ی هه‌لگرتنی ڤیزه‌مان واژو كرد.
هه‌روه‌ها له مانگی ئاداردا رێكهوتننامهیهكمان واژو كرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر ئاواره‌یه‌كی سووریدا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌نابه‌رێكی دیكه‌ی سووریی وه‌ربگرێت. ئه‌و شێوازه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵگرتنی ڤیزاوه. به‌تایبه‌تیش به‌شێكه له رێككه‌وتننامه‌كه‌ی 18ی ئادار. ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرتنی ڤیزا نه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئێمه‌ش ناچار ده‌بین رێككه‌وتننامه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له 18ی ئاداردا واژومان كردووه وه‌لاوه بنێین".