Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
دۆحە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند، ژیانی سەربازانی ئەمریکا ناخەنە مەترسییەوە و ئامانجیان، ھەروەک لە عەفرین و ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەیە و گوتی: "ئەگەر ئەمریکا پێیوایە کە ئەوان پارێزەری خۆیانن ئەوا شتێکی دیکەیە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی هەژدەهەمین کۆربەندی دۆحە بەشداری لە دانیشتنێکی تایبەتدا کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی دواپێشھاتەکانی سووریا و ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەدژی پێگەکانی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە سووریا گوتی: "داعش یەکێکە لە ھەرە کێشە گەورەکان لە سووریا و عێراق. ھیچ وڵاتێک هێندەی تورکیا تیرۆریستانی داعشی لە چالاکی نەخستووە. ئێمە زیاتر لە چوار ھەزار تیرۆریستمان لە چالاکی خستووە کە سێ ھەزاریان لە سووریا و ھەزاریان لە عێراق بووە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند کە داعش تاکە رێکخراوی تیرۆریستی نییە لە ناوچەکەدا و ئاماژەی بە بوونی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە ناوچەکەدا کرد و گوتی: "كه دێته سه‌ر یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دۆسته رۆژئاواییهكانمان پشتگیری ئه‌وان ده‌كه‌ن. پاساویشیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه 'یه‌په‌گه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه'. له‌وانه‌یه له خاڵه‌كانی ناوه‌وه وا دیار بێت، به‌ڵام پێویسته سه‌یری هۆكاره‌كه‌ی بكه‌ین. یه‌په‌گه له ناوچه‌كانی ناوه‌وه له‌دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات چونكه رقیان له ئایدۆلۆجیای ئه‌وانه و یان ده‌یه‌وێت زیاتر زاڵ بن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئێستا هه‌موو كه‌س له ناوچه‌كه چاویان به‌رامبه‌ر كاره‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌به‌ستن كه چۆن به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان ده‌كات له ناوچه‌كه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوشاره‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێزدی و سریانییه‌كان له ناوچه‌كه به نموونه هێنایه‌وه و گوتی: "له توركیا زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كورد ده‌ژین و ناچاربوون ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی لێبوون و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیشیاندا گیراوه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام بدات كه باسی لێوه ده‌كرێت بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له باكووری سووریا ئایا مه‌ترسی ناخاته سه‌ر ئه‌مریكا كه هاوپه‌یمانیانه له ناتۆ، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "بۆچی ئه‌مریكییه‌كان كه هاوپه‌یمانن له ناتۆ بخه‌ینه ناو مه‌ترسییه‌وه؟ ئایا ئه‌مریكا دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یه؟ نابێت وابێت. كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه. بۆچی ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌یان دا (به یه‌په‌گه/په‌كه‌كه)؟".