Ferhat Tulan
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2018
وان – AA
لە شارۆچکەى ئەرچیش سەر بە پارێزگاى وان لەو شوێنانەى کە ماسی بوری لەکاتی زاوزێکردنی بە پێچەوانەى لێشاوى ئاو مەلە دەکات و بەرەو دەریا شیرینەکان کۆچدەکەن، ٢ هەزار نەمام چێندراوە و ئامادەکاری بۆ شوێنی نمایش و دیمەنە سرووشتییەکان دەستی پێکرد.
دەریاچەى وان کە گەورەترین دەریاچەى تورکیایە رووبەرەکەى ٣ هەزارو ٧١٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ماسی بوری لەم دەریایەدا کە درێژە بە دانانی وەچەکانی خۆی دەدات لەم دەریایەدا، لەماوەى ١٥ى نیسان تاکو ١٥ى تەمووز بەرەو ئاوە شیرینەکان کۆچدەکەن.
لە بەنداوى ماسی ئەرچیش لە دەلی چای کە دەکەوێتە سەر رێگای وشکانى وان-ئاگرى، ماسی بوری لەکاتی زاوزێکردنی بە پێچەوانەى لێشاوى ئاو مەلە دەکەن و بەرەو دەریا شیرینەکان کۆچدەکەن و ئاهەنگێکی بەرچاو پێشکەشدەکەن.
هەموو ساڵێک بە هەزاران کەس بۆ بینینی ئەم کۆچە ناوازەیە روو لەم ناوچەیە دەکەن.
شارەوانی وان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ئەرچیش بە مەبەستى باشتر پێشوازیکردن لە میوانان و زیادکردنى ژمارەى گەشتیاران دەستیانکرد بە کارەکانی نۆژەنکردنەوە.
لە میانی نۆژەنکردنەوەی شارەکەدا ٢ هەزار نەمام لە دەوروبەرى بەنداوی ماسییەکە چێندرا و کارەکانی نۆژەنکردنەوەى شوێنى نمایشەکان و رێگاى ناو باخچە و پردە هەڵواسراوەکان و شوێنەکانی دیکەی دەستی پێکرد.
کارەکان لە یەکى حوزەیران دەست پێدەکات و سێ رۆژ دەخایەنێت، ئامانج لەمەدا تەواوکردنی ئامادەکارییەکانە بۆ "کۆچی ماسی بوری " لەمیانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کولتوور و هونەر.
قایمقام و بریکارى سەرۆکی شارەوانی ئەرجیش، محەمەد شیرین یەشار بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوى راگەیاند، لەدوای جێبەجێکردنی کارەکان ئەمساڵ گەشتیارانێکی زیاتر روو لە شارۆچکەکە دەکەن.
یەشار ئاماژەى بەوەدا کە کارەکان بەشێکى فراوانی شارۆچکەکەى گرتووەتەوە و گوتیشی "کاتێک کە ماسییەکان بە پێچەوانەى لێشاوى ئاوەکە مەلە دەکەن خەریکە بفڕن و بەم شێوەیە سەرکێشییەکانی کۆچ نیشانى ئامادەبووان دەدەن. بەڕاستی ئەمە لە موعجیزە دەچێت. ئەوانەى کە ئەم رووداوە سرووشتییەیان نەبینیوە بەدڵنیاییەوە دەبێت بێن بۆ بینینی. ناکرێت تەنها لە سۆشیاڵ میدیا سەیری بکەن. هەموو ساڵێک لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات بە تێکڕایی ٣٠ هەزار کەس بۆ بینینی ئەم رووداوە سرووشتییە روو لێرە دەکەن و راستەوخۆ دیمەنەکان دەبینن".