Sarp Özer,Ramal Abdullah Mahmood
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كه سنوورپارێزهكانی سوپای توركیا چوار ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش-یان ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیان ده‌دا به رێگای نایاسایی بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانیان دوێنێ له هێڵی سنووری قه‌زای ئاكچاكالهی پارێزگای ئورفا یه‌كه سنوورپارێزهكان چوار گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد و دواتر راده‌ستی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌یان كردن.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له‌و چوار كه‌سه فه‌ریده سامور-ه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆردا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و له لیستی سووری داواكراواندایه ئه‌وانی دیكه‌یش ناویان ئۆ. س.، ئا.ئا. و م. گ.ه.