Ramal Abdullah Mahmood
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
ئەنقەرە – AA
چوارەمین دانیشتنی دادگاییکردنی ئەو ٢٢١ کەسە دەستی پێکرد لەبارەی ئەو کارانەی لە فەرماندەیی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا روویاندا لە میانی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی.
دانیشتنەکە لە کەمپی Sincan Ceza İnfaz Kurumları لە لایەن حەڤدەهەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، تۆمەتبارە دەستبەسەرکراو و دەستبەسەرنەکراوەکان و سکاڵاکاران و پارێزانیان بەشداری تیادا دەکەن.
چوارەمین رۆژی دۆسیەکە بە بەرگری لەخۆکردنی تۆمەتبار عەقیدی پێشوو، فڕات ئاڵاکوش دەستی پێکرد.
ژمارەیەک لەو ٢٢١ کەسە گوایە ئەندامانی کۆنسەی ئاشتی لە وڵات سەربە فەتۆن.