Barış Gündoğan,Mazın Asad
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رایگەیاند "ماوەیەکە بە مەبەستی دروستکردنی نیشانەی پرسیار لەسەر شەرعیەتی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، چالاکی و پەخشی بە مەبەستی ناڕاست و ھەندێک ھەوڵی پشتبەستوو بە درۆ لە لایەن ریکخراوە تیرۆریستیەکان و لایەنگرانیانەوە بڵاو دەکرێتەوە. ئامانجی ئەم پەخشانە بە تەواوی دروستکردنی سێبەرە لە بەردەم شەفافی زەمینەی شەرعی ئۆپەراسیۆنەکە. پێویستە پشت بەم ھەواڵانە نەبەسترێت".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا کە رۆژی شەممە ٢٠ی کانوونی دووەم بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەر سنوورەکان و ناوچەکە و لەناوبردنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوچەی عەفرین و رزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لە ستەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەستیپێکردووە و درێژەی ھەیە.
راشگەیەنراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە چوارچێوەی ئەو مافانەی تورکیا کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و بڕیاری ژمارە ١٦٢٤ لە ساڵی ٢٠١٥ و بڕیاری ژمارە ٢١٧٠ لە ساڵی ٢٠١٤ و بڕیاری ژمارە ٢١٧٨ لە ساڵی ٢٠١٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتن بە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و ماددەی ٥١ی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە مافی بەرگریی لە خۆکردنی رەوا و بە لەبەرچاوگرتنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، بەڕێوەدەچێت، بۆردومانکردنی پێگەکانی تیرۆریستان بەردەوامە.
لە راگەیەنراوەکەدا روونیش کراوەتەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، ھەستیاری پێویست لەبارەی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان گیراوەتە بەر و تەنھا بنکە و بارەگا و حەشارگە و جبەخانە و ئۆتۆمبێل و چەکی تیرۆریستان دەکرێتە ئامانج.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راگەیەنراوەکەدا دەڵێت، "ماوەیەکە بە مەبەستی دروستکردنی نیشانەی پرسیار لەسەر شەرعیەتی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، چالاکی و پەخشی بە مەبەستی ناڕاست و هەندێک هەوڵی پشتبەستوو بە درۆ لە لایەن رێکخراوە تیرۆریستیەکان و لایەنگرانیانەوە بڵاو دەکرێتەوە. هێزە چەکدارەکانی تورکیا وەک هەموو کاتێک لە ئۆپەرایسۆنی لقی زەیتوندا لە زەمینەیەکی شەرعیدا بە شێوەیەکی شەفاف ئۆپەراسیۆنەکە بەرێوە دەبات، ئامانجیان دروستکردنی نیشانەی پرسیارە لەسەر شەرعیەتی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەرێوەدەچێت".
لە بەشێکی تردا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایدەگەیەنێت کە لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، هەستیاری پێویست لەبارەی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان گیراوەتە بەر و تەنها بنکە و بارەگا و حەشارگە و جبەخانە و ئۆتۆمبێل و چەکی تیرۆریستان دەکرێتە ئامانج و بە هیچ شێوەیەک کەسانی سیڤیل و بێ تاوان ناکاتە ئامانج.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێزە ئاسمانییەکان بەدڵنیاییەوە پاشماوە دێرینیەکان شوێنەوارە مێژووییەکان و ناوەندە کولتووریی و ئایینیەکان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ناکەنە ئامانج و تیایدا هاتووە، "تەواوی ئامانجەکانی کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆردومان کراون، تۆمار دەکرێن. لەو چوارچێوەیەدا هێزە چەکدارەکان ئەو هەستیاریەی نیشانی دەدەن بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی زیانیان بەرنەکەوێت، بەهەمان شێوە هەستیاری نیشان دەدەن تاکو زیان بە ژینگە نەگەیەنن".
لەو راگەیەنراوەدا هاتووە: "هێزە ئاسمانییەکانمان بە هیچ شێوەیەک چەکی ناپاڵم، کیمیایی، بایۆلۆجی و هاوشێوەکانی کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتننامەکانەوە قەدەغە کراوە، بەکار ناهێنێت. ئەم چەکانە لەنێو لیستی چەکەکانی ئێستای هێزە چەکدارەکانی تورکیادا نییە. هێزەکانی تۆپبارانی وشکانیشمان لە رێگەی هەمان شێوازەوە پشتگیریەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن. ئۆپەراسینی لقی زەیتون لەچوارچیوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەهاکانی دژ بە تیرۆریستان و لەنێویشیاندا داعش، بۆ دابینکردنی سەقامگیری ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا، بەردەوامی هەیە.