İsmail Kaplan,Ömer Tarsuslu
17 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
قەرس – AA
ژمارەیەک لە سەردانیکەران لەسەر توێژی بەستووی دەریاچەی چڵدر کە دەکەوێتە سنووری کارگێڕی هەردوو پارێزگای ئەردەخان و قەرس، بە مەقڵ چێشتیان لێ نا.
دەریاچەی چڵدر کە دووەم گەورەترین دەریاچەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵویە، بەهۆی بەستنی توێژی سەرەوەیەوە، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بۆ خۆی رادەکێشێت لە وەرزی زستاندا.

ئەم دەریاچەیە کە هەزار و ٩٥٩ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە، بەستنی توێژی سەرەوەی گەیشتووەتە نزیکەی ١٥ سانتیمەتر.
ژمارەیەک لە سەردانیکەران بەپێ بەسەر توێژی بەستوودا و ژمارەیەکی دیکەیشیان بە ئەسپ و گالیسکە بەسەر توێژی بەستوودا دێن و دەڕۆن.
ژمارەیەک لە سەردانیکەرانیش لەسەر توێژی بەستووی دەریاچەکە بە مەقڵ چێشتیان لێ نا.
