Cüneyt Çelik
08 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2023
قەرس - AA
دەریاچەی چڵدر کە ڕووبەرەکەی ١٢٣ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و دەکەوێتە سنووری پارێزگاکانی قەرس-ئەردەخان، بەهۆی سەرماوە دەیبەستێت.
دەریاچەکە کە لە دوای دەریاچەی وان دووەم گەورەترین دەریاچەیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بەهۆی سەرماوە بەشێکی بەستوویەتی.
لە گوندی تاشباشی سەربە قەزای ئارپاچای قەرس ئەو بەشەی دەریاچەکە بەدیدەکرێت کە بەستوویەتی و، خەڵکی پەیتا پەیتا سەردانی دەکەن.
گالیسکەکانی خلیسکێنە لە دەوری دەریاچەکە کە بە بەفر داپۆشراوە خزمەتی بە هاووڵاتیان دەکەن.
لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەستوربوونی توێژی بەستووی سەهۆڵی سەر دەریاچەکە دەکرێت بۆ ئەوەی خلیسکێنەی لەسەر بکرێت.