Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
ھەتای
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا وەیسی کایناک گوتی: "تاکو ئەمڕۆ نزیکەی ٢٣٣ بریندار ھێنراوەتە تورکیا. بەداخەوە ٣٢ کەس گیانی لەدەستدا و ٣٣ کەسیش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ھاوکات ٨٨ برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەکانی دیکەی تورکیا کراون".
کایناک سەردانی نەخۆشخانەی گشتی رەیحانلی کرد و ئەو بریندارانەی کە لە رۆژھەڵاتی شاری حەلەبەوە ھێنراونەتەوە تورکیا بەسەرکردەوە.
کایناک زانیاری پێویست لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە وەرگرت و گفتوگۆی لەگەڵ خانەوادەی برینداران کرد.
یەکێک لە نزیکانی نەخۆشێک گوتی: "ئێمە ئەردۆغانێکمان نییە. ئێمە کەسمان نییە" لە بەرامبەر ئەمەش کایناک گوتی: "ئەردۆغان تەنھا ھی ئێمە نییە بەڵکو ھی گشت ئوممەتە. ئێمە ھەمیشە لەلای ئێوەین".
کایناک لە کاتی ھاتنەدەرەوەی لە نەخۆشخانە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە شاری حەلەب کۆتایی ھاتووە. گوتیشی: "دەتوانین بڵێین ٤٠ ھەزار کەس گواستراوەتەوە. ئەمانەش زۆربەیان لە ئیدلب و دەوروبەری جێگیر بوون. ھەڵسەنگاندنمان بۆ ئەگەری کۆچکردنی ئەم کەسانە داناوە".
وەیسی کایناک زیاتر گوتیشی: "لەسەر رووبەڕووی ٦٠٠ دۆنم زەوی لە سووریا کە دیاری کراوە، کارەکانمان بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئەم کارانەش ناوەندێکی حەواندنەوە بۆ گشت ئەو کەسانەی لە حەلەب گواستراونەتەوە، دروست بکەین".
کایناک راشیگەیاند کە نەخۆشخانەیەک لەبەری سنووری سووریا دروستکراوە. گوتیشی: "لە رێگای چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی پزیشکانمان لەو شوێنە چارەسەری پێویست پێشکەش دەکەن. تاکو ئەمڕۆ نزیکەی ٢٣٣ بریندار ھێنراوەتە تورکیا. بەداخەوە ٣٢ کەس گیانی لەدەستدا و ٣٣ کەسیش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ھاوکات ٨٨ برینداریش رەوانەی نەخۆشخانەکانی دیکەی تورکیا کراون".