Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بڕیارەکانی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر مکوڕیی تورکیا لە درێژەدان بە چالاکییەکانی پەیوەست بە هایدرۆکاربۆن لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو بڕیارانە بڵاوکردەوە کە دوێنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە لە بڕۆکسل بەڕێوەچوو، دەرکرابوون.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپادا دراون، هیچ کاریگەرییەکیان نابێت لەسەر مکوڕیی وڵاتەکەمان لە درێژەدان بە چالاکییەکانی پەیوەست بە هایدرۆکاربۆن لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. لە بڕیارەکاندا باس نەکردن لە تورکەکانی قوبرس کە خاوەن مافی یەکسانن لە سەرچاوە سروشتییەکانی دوورگەی قوبرس و مامەڵەکردن بە شێوەیەک کە تورکەکانی قوبرس بوونیان نەبێت، نیشاندەری ئەوەیە کە یەکێتیی ئەورووپا چەند بە حوکمی پێشوەختە لایەنگیرانە مامەڵە دەکات".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راشیگەیاندووە "ئەم بڕیارانە دوایین نموونەی ئەوەیە کە دووانەی (قوبرسی) یۆنانی/یۆنان بە چ شێوەیەک ئەندامێتیی خۆیان لە یەکێتیی ئەورووپا بە ئاڕاستەی پێگەی توندی خۆیان بەخراپی بەکارهێناوە و ئەندامەکانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپاش بە چ شێوەیەک بوونەتە ئامراز بۆ ئەم کارەیان".
هەروەها رایگەیاندووە "وەک لە رابردووش‌دا چەندین جار جەختمان لەسەر کردووەتەوە، چالاکییەکانمان کە پەیوەستن بەهایدرۆکاربۆن لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دوو رەهەندی هەیە کە پاراستنی مافەکانی خۆمانە لە ناوچە کیشوەرییەکان و پاراستنی مافی یەکسانی تورکەکانی قوبرسە لە مافەکانی پەیوەست بە هایدرۆکاربۆن کە خاوەنی هاوبەشی دوورگەکەن. لە چوارچێوەی رەهەندی یەکەمدا، تورکیا پێی وایە بەر لە چارەسەرکردنی پرسی قوبرس، دەستکردن بە کۆبوونەوەکان لە پێناو سنووردارکردنی رووبەرەکانی دەسەڵاتی دەریایی لەگەڵ قوبرسی باشووری یۆنانیدا، جێگەی باس نییە. لەبەرئەوەی کۆماری قوبرس لە ساڵی ١٩٦٣ەوە نوێنەرایەتی تورکەکانی قوبرسی نەکردووە و لە چاوی ئێمە و تورکەکانی قوبرسەوە، دەوڵەتێکی راستەقینە نییە".
لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها هاتووە "کۆماری قوبرس کە لەسەر بنەمای یەکسانیی سیاسیی تورکەکانی قوبرس و یۆنانییەکانی قوبرس دامەزراوە لە ساڵی ١٩٦٣دا کۆتایی هاتووە. هۆکاری مانەوەی پرسی قوبرس بێ چارەسەر تا ئەمڕۆ بریتییە لەوەی کە یۆنانییەکانی قوبرس لە ساڵی ١٩٦٣ەوە تا ئێستا ئامادەنیین دان بە یەکسانیی سیاسیی لەگەڵ تورکەکانی قوبرس‌دا بنێن".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، موخاته‌بی حكوومه‌تی قوبرسی رۆمی، توركیا نییه و كۆماری قوبرسی توركییه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه "تا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌م راستییانه قبوڵ نه‌كات، تا توركه‌كانی قوبرس به خاوه‌نی هاوبه‌شی دوورگه‌ی قوبرس نه‌بینێت نه‌ك وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك، ناكرێت له‌م بابه‌تانه تێ بگات و هاوكارییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بێت".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"له ره‌هه‌ندی دووه‌مدا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك ته‌نها به گرنتیكردنی مافی توركه‌كانی قوبرس ده‌بێت. له‌وباره‌وه ئه‌و پێشنیازی رێككه‌وتنه‌ی كه 13ی تهمووز له لایه‌ن توركه‌كانی قوبرسه‌وه خرایه‌ڕوو و له لایه‌ن وڵاته‌كه‌مانه‌وه پشتگیریی ته‌واوی لێكراوه، هه‌لێكی گرنگه. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له هه‌ڵبسه‌نگێنێت و له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی دوورگه‌كه‌دا له‌باره‌ی سه‌رچاوه هایدرۆكاربۆنییهكانهوه كۆببێته‌وه، ده‌ركردنی بڕیار دژبە توركیا هه‌ڵوێستێكی نادروسته".
راگهیهنراوهكه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، توركیا وه‌ك چۆن له رابردوودا داكۆكیی له مافی هاووڵاتییانی خۆی و توركه‌كانی قوبرس كردووه، له‌مه‌ودواش سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر داكۆكیكردن و چالاكییه‌كانی له‌وباره‌وه زیاتریش ده‌كات.
هاوكات له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له 26ی نیسانی 2004ه‌وه به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی توركه‌كانی قوبرسه‌وه نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر، گوتهیهكیشی نییه به ئێمه‌ی بڵێت. ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره له سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هه‌وڵی كوده‌تای 15ی ته‌مووزدا، واتاداره بۆ گه‌لی تورك".