Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2016
بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کۆتایی بە کۆبوونەوەی ئەمنی تورکیا هات.
کۆبوونەوەکە کە دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.
هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئاکار، وەزیری داد بەکر بۆزداغ، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئالا، وەزیری بەرگری فکری ئشک، فەرماندەی گشتی جەندرمە جەنەراڵ یاشار گولەر، راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار فوات ئۆکتای، راوێژکاری میت هاکان فیدان، بەڕێوبەری گشتی ئەمنی جەلالەددین لەکەسز و راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆ سەلامی ئالتنۆک بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدار کرد.