Andaç Hongur
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم:
- ''به یه‌كده‌ستی گه‌له‌كه‌مان و هاتنه ناو مه‌یدانه‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره و هه‌وڵی كوده‌تا ناپاكهمان له‌ناوبرد. وه‌ڵامی شیاوی ئه‌وانه درایه‌وه كه ده‌یانویست وڵات ره‌ش بكه‌ن. ئه‌و رۆژه ته‌نیا كوده‌تا سه‌ركوت نه‌كرا، به‌ڵكو ئه‌و رۆژه گه‌لی تورك دڵنیایی ئابووریشی ده‌سته‌به‌ركرد. پاش كوده‌تاكه، رووكه‌شی ئابووریی توركیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات، ئابوری توركیا به‌هیچ رووداوێكی هه‌رێمیی یان جیهانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات. به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كان زۆر سنووردار بوون و پێویستیش نه‌كرا بانكی ناوه‌ندی ده‌ستوه‌ردان له بازاڕه‌كاندا بكات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''به یه‌كده‌ستی گه‌له‌كه‌مان و هاتنه ناو مه‌یدانه‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره و هه‌وڵی كوده‌تا ناپاكهمان له‌ناوبرد. وه‌ڵامی شیاوی ئه‌وانه درایه‌وه كه ده‌یانویست وڵات ره‌ش بكه‌ن. ئه‌و رۆژه ته‌نیا كوده‌تا سه‌ركوت نه‌كرا، به‌ڵكو ئه‌و رۆژه گه‌لی تورك دڵنیایی ئابووریشی ده‌سته‌به‌ركرد. پاش كوده‌تاكه، رووكه‌شی ئابووریی توركیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات، ئابوری توركیا به‌هیچ رووداوێكی هه‌رێمیی یان جیهانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات. به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كان زۆر سنووردار بوون و پێویستیش نه‌كرا بانكی ناوه‌ندی ده‌ستوه‌ردان له بازاڕه‌كاندا بكات".
بینالی یڵدرم لەکۆبوونەوەی نۆیەمی ئەنجوومەنی راوێژکاریی وەبەرهێنانی تورکیا کە لە ئۆفیسی دۆڵماباخچە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند:
"متمانه، گه‌وره‌ترین چاوه‌ڕوانییه بۆ وه‌به‌رهێن. به‌رده‌وامبوونی متمانه، به‌واتای پڕۆژه‌ی نوێ و پلانی درێژخایه‌ن دێت بۆ وه‌به‌رهێن. له‌ڕووی متمانه‌وه هیچ گومانتان نه‌بێت له توركیا. له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه توركیا وڵاتێكه له زۆر وڵاتێكی جیهان متمانه‌ی زیاتره. خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌هێز و سه‌قامگیریی سیاسییه و به‌رده‌وام له‌نوێبوونه‌وه‌دایه. ده‌سه‌ڵاتێك تێیدا باڵاده‌سته كه چاوهڕواوانییهكانی وه‌به‌رهێنه بیانی و ناوخۆییه‌كانیش ده‌سته‌به‌رده‌كات".
یڵدرم باسی کودەتاکەی 15ی تەمووزی کرد و گوتی: "پێش سێ مانگ و نیو رووداوێكی گه‌وره‌مان به‌سه‌رداهات. ئه‌ویش 15ی ته‌مووزه. له 15ی ته‌مووزدا توركیا رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی كوده‌تا بوویه‌وه. ره‌نگه به‌لای ئێوه‌وه وه‌ك گاڵته وابێت، به‌ڵام باس له توركیایه‌ك ده‌كه‌ین كه هه‌وڵێكی كوده‌تای چه‌كداری به هێزێكی بێ چه‌ك له‌ناوبرا. هاووڵاتییانی وڵات، ئاڵا و نیشتمان په‌روه‌ری كۆماریی توركیامان، خۆیان به‌خت كرد له‌دژی كوده‌تاچییه چه‌كداره‌كان، كوده‌تایان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا كرد كه ویستیان كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، وه‌ڵامی شیاوی ئه‌وانه‌یان دایه‌وه كه ویستیان دیموكراسی توركیا له‌ناوببه‌ن. له‌ڕاستیدا گه‌لی توركیا، به‌ڕابه‌رایه‌تی سهركۆمار، به هه‌ڵویستی پێداگریی ئه‌و و سووربوونی حكوومه‌ته‌كه‌مان كه به‌ڕێگای دیموكراسی هه‌ڵبژێردراوه و، به یه‌كده‌ستی گه‌له‌كه‌مان و، هاتنه ناو مه‌یدانه‌كان، ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره و هه‌وڵی كوده‌تا ناپاكهمان له‌ناوبرد و، وه‌ڵامی شیاوی ئه‌وانه درایه‌وه كه ده‌یانویست وڵات ره‌ش بكه‌ن. ئه‌و رۆژه ته‌نیا كوده‌تا سه‌ركوت نه‌كرا، به‌ڵكو ئه‌و رۆژه گه‌لی تورك دڵنیایی ئابووریشی ده‌سته‌به‌ركرد. پاش كوده‌تاكه، رووكه‌شی ئابووریی توركیا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات، ئابوری توركیا به‌هیچ رووداوێكی هه‌رێمیی یان جیهانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات. به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كان زۆر سنووردار بوون و پێویستیش نه‌كرا بانكی ناوه‌ندی ده‌ستوه‌ردان له بازاڕه‌كاندا بكات".
دواتر رایگەیاند: "ئه‌ركی ئێمه كردنه‌وه‌ی رێگاكانه بۆ ئێوه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كانتان و لادانی به‌ربه‌سته‌كانه له‌به‌رده‌متاندا. له‌به‌رئه‌وه به‌تایبه‌تی داوای ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌م، لێره هه‌موو شتێك به‌ڕوونی بڵێن و سیاسه‌ت مه‌كه‌ن. وابیرمهكهنهوه ئه‌گه‌ر قسه بكه‌ن به‌هه‌ڵه وه‌رده‌گیرێت و كاره‌كانتان سه‌خت ده‌بێت. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر له‌ئێمه‌ی بشارنه‌وه ئه‌وكات نیگه‌ران ده‌بین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیاباسی لەوەکرد به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئەوان کە له 2009وه خستوویانه‌ته روو سه‌باره‌ت به قه‌یرانی جیهانی كه هێشتا به‌رده‌وامه، پێیان وایه، وه‌به‌رهێنان، هه‌لی كار و به‌رهه‌مهێنان چاره‌سه‌ره.
گوتیشی: ''گەشەسەندن لەخوار لەسەدا 3ەوە نابێتە هۆی هێنانە ئارای هەلی کاری زیادە، نابێتە هۆی بازدان لەبواری ئابوورییدا. واتە دەبێت گەشەسەندن لەسەروو رێژەیەکی دیاریکراوەوە بێت. هەرلەبەر ئەوە پلانی مامناوەند مەودامان بۆ ساڵانی داهاتوو بەشێوەیەکە کە ئەو رێژەیە لەسەروو لەسەدا 5ەوە بێت و پلانە ئابوورییەکانیشمان بەوشێوەیە داڕشتووە. بەدڵنیاییشەوە کاتێک ئەمە دەکەین، واز لە بنەما داراییەکان ناهێنین''.