Şerife Çetin,Rewa Mahmood Hasan
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
برۆکسل - AA
باڵاترین میکانیزمی بڕیار دانی ناتۆ کۆنسەیی باکووری ئەتڵەسی، بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دیالۆگی ئاکدەنیزەوە بەسەرۆکایەتی سکرتێری گشتی یەنس ستۆڵتەنبێرگ لە تورکیا کۆدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکی نوسراودا کە ناتۆ بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە کراوە لە ٦-٧ی ئایاردا هاوبەشەکانی ناتۆ لە چوارچێوەی دیالۆگی ئاکدەنیز بەشداری دەکەن لە کۆبوونەوەکەدا.
کۆبوونەوەکە بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی دیالۆگی ئاکدەنیز لە تورکیا ئەنجام دەدرێت.
سکرتێری گشتی ناتۆ یەنس ستۆڵتەنبێرگ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات و هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توریدا کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدات.