Muhammet Ali Kemal
05 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2016
- سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو:
- "نیازم نییە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە کۆنگرەی نائاسایی داهاتوودا بپاڵێوم"
- ''لەمەودوا و کاتێک ئەم جۆرە هەڕەشانە بۆ سەر تورکیا جێگەی باسە، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر تۆڕی ناپاکی لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات سەرگەرمی ئەنجامدانی چالاکیین، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بەڵێ لەم هەل و مەرجەدا و لەکۆنگرەی نائاساییدا نابمە کاندید، بەڵام پەرلەمانتاریم لەسەر لیستی ئاک پارتی و ئەندامێتیم لەو پارتە و خەباتی سیاسی لەپێناو دیموکراسیدا تا دوا سات درێژە پێدەدەم''
- ''من راستگۆدهبم له‌سه‌ر ئه‌و به‌لێنه‌ی داومه. په‌یوه‌ندی و وه‌فام تا دوا هه‌ناسه‌م بۆ سه‌ركۆمارمان به‌رده‌وامده‌بێت. هیچ كه‌س له ده‌م و زمان و بیروبۆچوونی منه‌وه شتێكی له زیانی سه‌ركۆمارمان نه‌بیستووه و نایبیستێت''.
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند ئەنجوومەنی راپەڕاندنی ئاک پارتی بڕیاریدا رۆژی یەکشەمە ٢٢ی ئایار کۆنگرەی نائاسایی پارتەکە سازبکرێت و ئەویش نیازی نییە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی بپاڵێوێت.
داودئۆغڵو لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راپەڕاندنی پارتەکەی لە ناوەندی گشتیی ئاک پارتی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەگوتەیەکدا ئەو کارانەی وەبیرهێنایەوە کە لەسەردەمی ئەو حکوومەتانەدا ئەنجامدراون کە سەرۆکیان بووە و جەختی لەوەکردەوە ئەو بڕیارانەی دراون هەرچییەک بن، حکوومەت تا دوا سات لەسەر ئەرکەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.
داودئۆغڵو رایگەیاند: ''لەچوارچێوەی ئەو بڕیارانەی لە دوێنێ ئێوارەوە تاوەکو ئەمڕۆش داومانە، هۆشداریی ئەوە دەدەم کە هیچ کەسێک خەمڵاندن بۆ ئەوە نەکات کە ئابووریمان یاری دەکات. ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیاندەین هەرچییەک بێت، حکوومەتێکمان هەیە کە تاوەکو دوا سات لەسەر کارەکەیەتی و با هیچ کەسێک یاریی بە هاوکێشە ناوخۆییەکانی ئابووریمان نەکات''.
ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد ئەنجوومەنی راپەڕاندنی ئاک پارتی بڕیاریدا رۆژی یەکشەمە ٢٢ی ئایار کۆنگرەی نائاسایی پارتەکە سازبکرێت و ئەویش نیازی نییە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی بپاڵێوێت و رایگەیاند: ''سه‌رده‌می ئێمه، سه‌رده‌مێكی سه‌ركه‌وتنه. گه‌یشتنم به‌م بڕیاره، به‌هیچ جۆرێك هه‌ستكردن نییه به شكستهێنان و له هه‌نگاوێكم په‌شیمان نیم. ئه‌ركه‌كانم به حه‌قی خۆی و به شه‌ره‌فه‌وه ئه‌نجامداوه".
گوتیشی "ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات درزێك بخاتە نێو پارته‌كه‌مان و ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك، رێگای خۆی له پارته‌كه‌مان جیابكاته‌وه، سه‌ره‌تا من رووبه‌ڕووی ده‌بمه‌وه. داوا ده‌كه‌م له‌م قۆناغه‌دا هیچ كه‌س رێگه به‌وه نه‌دات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پێشهاتێك نیگه‌رانه لێكترازان له پارته‌كه‌ماندا رووبدات".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی رایگەیاند: ''لەمەودوا و کاتێک ئەم جۆرە هەڕەشانە بۆ سەر تورکیا جێگەی باسە، لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر تۆڕی ناپاکی لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات سەرگەرمی ئەنجامدانی چالاکیین، دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بەڵێ لەم هەل و مەرجەدا و لەکۆنگرەی نائاساییدا نابمە کاندید، بەڵام پەرلەمانتاریم لەسەر لیستی ئاک پارتی و ئەندامێتیم لەو پارتە و خەباتی سیاسی لەپێناو دیموکراسیدا تا دوا سات درێژە پێدەدەم''.
داودئۆغڵو گوتیشی: "هه‌ر پێشهاتێك رووده‌دات با رووبدات. من راستگۆدهبم له‌سه‌ر ئه‌و به‌لێنه‌ی داومه. په‌یوه‌ندی و وه‌فام تا دوا هه‌ناسه‌م بۆ سه‌ركۆمارمان به‌رده‌وامده‌بێت. هیچ كه‌س له ده‌م و زمان و بیروبۆچوونی منه‌وه شتێكی له زیانی سه‌ركۆمارمان نه‌بیستووه و نایبیستێت. ده‌مه‌وێت ئه‌مه روونبێت و رێگه‌ناده‌م هیچ كه‌س ئه‌مه به‌كاربهێنێت. شه‌ره‌فی سه‌ركۆماری توركیا و شه‌ره‌فی خێزانه‌كه‌ی شه‌ره‌فی من و خێزانه‌كه‌مه. خانەوادەی ئه‌و خانەوادەی منه".
پاشان رایگەیاند: ''ئەوە بزانن کە وەک نەوەیەکی حەزرەتی مەولانا، جگە لە خۆشەویستی هیچ شتێکی دیکە لەناخمدا نییە. لەبەرامبەر هیچ کەسێکدا رق و کینە و دڵشکاویم نییە''.