Mücahit Türetken,Mustafa Hatipoğlu,Alptekin Soykan,Mehmet Ali Derdiyok
24 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2022
ئیستانبوڵ- AA
رابەری یەکێک لە گەورەترین تەڕیقەتەکانی تورکیا، مەحمود ئوستاعوسمانئۆغڵو لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشی گورچیلەکانییەوە کۆچی دوایی کرد.
لە رێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی ئوستاعوسمانئۆغڵو برایە مزگەوتی فاتیح لە شاری ئیستانبوڵ، بەهۆی قەرەباڵغی رێوڕەسمەکەشەوە پۆلیس تەواوی رێگاکانی سەر مزگەوتەکەی بە رووی هاتوچۆدا داخست.

دوای ئەنجامدانی نوێژی مردووش لەسەری، تەرمی مەحمود ئوستاعوسمانئۆغڵو بەرەو دوا مەنزڵگەی بەڕێکرا.
