Barış Gündoğan
25 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
هاووڵاتی یۆنانی، محەمەد عەممار ئامپارا، کە کاری هەواڵگریی بەسەر تورکیاوە کردووە بۆ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی یۆنان، لەلایەن دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)ەوە دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لە ئاکامی لێکۆڵینەوەی میت دەرکەوتووە کە دەزگای هەواڵگریی یۆنان هاووڵاتی یۆنانی، محەمەد عەممار ئامپارا-ی وەک سیخوڕ بەسەر تورکیاوە بەکارهێناوە.
سیخوڕی یۆنانی ئامپارا، لە گەشتەکانیدا بۆ تورکیا خۆی وەک بازرگان نیشانداوە و لە ژێر ناوی کاری بازرگانییدا کاری هەواڵگریی کردووە.
ئامپارا کە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا دەستگیرکرا، زانیاریی لەبارەی سوپای تورکیا لەسەر سنوور کۆکردووەتەوە و گواستوویەتییەوە بۆ دەزگای هەواڵگریی یۆنان و، لە ژێر فەرمانی ئەو دەزگایەدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کردووە بۆ سوورییەکانی ناو تورکیا و ئەو بازرگانانەی دانیشتووی یۆنان و پشتیوانی لە فەتۆ دەکەن.