Serdar Açıl,Barış Gündoğan
13 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
کاندیدی پۆستی سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند، بەمەبەبستی بانگهێشتکردن بۆ ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییەی لە ئەنقەرە سازیان کرد پەیوەندیی بە موحەڕەم ئینجە کردووە، بەڵام بەردەست نەبووە و گوتی "ویستم بەڕێز موحەڕەم بزانێت کە بانگهێشتمان کردووە بۆ سفرەی خەلیل ئیبراهیم و بێتە ئەوێ و لە ئامێزی بگرین".
لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی Fox TVدا، کڵچدارئۆغڵو وەڵامی پرسیارەکانی سەربارەت بە رۆژەڤ دایەوە.
کچڵدارئۆغڵو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بەشداریکردنی گەنجان و ژنان لەو کۆبوونەوە جەماوەرییەی لە مەیدانی ئانادۆڵو لە ئەنقەرە سازکرا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیامی لەبارەی هەڵبژاردن، کڵچدارئۆغڵو داوای لە تەواوی هاووڵاتیان کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.
کڵچدارئۆغڵو باسی لەوە کرد کە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییەو گوتی: "با هەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، چونکە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە، یان بەڕاستیی دیموکراسیی دەهێنین بۆ تورکیا یانیش فڕێیدەدەینە زبڵدانی مێژووەوە. لەبەرئەوە نەک تەنیا من، بەڵکو لە راستییدا هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لەم وڵاتەدا دەنگ دەدەن بەرپرسیارێتییان هەیە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەرۆکی گشتیی پارتی مەملەکەت، موحەڕەم ئینجە کە لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرکۆمار کشایەوە، کە ئایا لەم نزیکانەدا بەیەکەوە قسەیان کردووە یان نا، کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند: "کاتێک لە نەخۆشخانە خەوێندرا قسەمان کرد. پەیوەندیم پێوە کرد و هیوای چاکبوونەوەم بۆ خواست. گفتوگۆیەکی کورتمان ئەنجام دا".
کچدارئۆغڵو باسی لەوەیش کرد کە بەمەبەستی بانگهێشتکردن بۆ کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ئەنقەرە پەیوەندی بە ئینجەوە کردووە بەڵام بەردەست نەبووە و گوتی: "ویستم بەڕێز موحەڕەم بزانێت کە بانگهێشتمان کردووە بۆ سفرەی خەلیل ئیبراهیم و بێتە ئەوێ و لە ئامێزی بگرین".