Baybars Can
06 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2022
ئۆردو ــ AA
ھاووڵاتییەکی تورکیا، بە مۆبایلەکەی دیمەنی ساتی کەوتنەخوارەوەی میکسەرێکی چیمەنتۆی لە پارێزگای ئۆردو باکووری تورکیا، تۆمار کرد.
شۆفێرەکە ھەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی میکسەرەکە کە لەسەر رێگایەکی قیرتاونەکراو لە بەرزاییەکدا لە پارێزگای ئۆردو گیری خواردبوو رزگار بکات، بەڵام بێسوود بوو، ئۆتۆمبێلەکەی کەوتەخوارەوە.
ھاوکات ھاووڵاتییەکی تورکیا بە مۆبایلەکەی دیمەنی ساتی کەوتنەخوارەوەی میکسەرەکەی تۆمار کرد.