Rewa Mahmood Hasan
23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2020
سلێمانی - AA
لەگەڵ بەردەوامی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ و چوونەدەرەوە، بۆ رێگرتنی تەواو لە هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان لە شەقامەکاندا، بەربەستی کۆنکریتی لەسەر زۆربەی شەقامەکان جێگیرکراون.
دوای ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی تا یەکی نیسان درێژکردەوە، بەڵام رێژەیەکی کەم لە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نابن و شەقامەکانی شار قەرەباڵغ دەکەن.
بۆ رێگریکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتییان بەتەواوی، لەسەر شەقامەکانی شاری سلێمانی چەندین بەربەستی کۆنکریتی جێگیرکراون.
پۆلیسی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی لە چەند شوێنێکی بازنەیی مەلیک مەحمود، دەروازەی سلێمانی لە نزیک راپەڕین و ژمارەیەک لەو کۆڵانەنەی کە دەچنەوە سەر شاڕێی سالم، بە بەربەستی کۆنکریتی گرتووە بۆ رێگریکردن لە هاووڵاتییان.