Mazın Asad
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی ئەو ھەلیکۆپتەرەی پۆلیس کە لە شارۆچکەی پولومور-ی شاری دێرسم کەوتە خوارەوە و پاشان دۆزرایەوە، ١٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی دەست کەوتوون، ھەلیکۆپتەرەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ١١:٤٠ نیوەڕۆ پاش ھەستانی بۆ ماوەی ١٠ خولەک پەیوەندی لەگەڵ پچڕاوە و لە ئەنجامی کاری گەڕاندا ھەلیکۆپتەرەکە دۆزرایەوە.
راگەیەندراوە کە ١٢ کەسی نێو ھەلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستداوە.
لە ھەلیکۆپتەرەکەدا حەوت پۆلیس، دادوەرێک و ئەفسەرێک و سێ کارمەندی دیکە ھەبوون.