Ahmet Kaplan, Abdulbesar Ademi
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
دیاربه‌كر– AA
گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه به به‌رپرسیاری رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا ده‌زانن و له سێی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، پێی نایه ٧١٢ههمین رۆژه‌وه و پێداگیرانه به‌رده‌وامه.
گوزیده ده‌میر به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌زیزی كوڕی نزیكه‌ی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ماڵ رۆیشتووه و جارێكی دیكه نه‌یبینیوه‌ته‌وه، گوتی: "هه‌ده‌په منداڵه‌كه‌ی منی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و دایه ده‌ست په‌كه‌كه. منداڵه‌كه‌ی من باوكی نه‌ماوه. چی‌یان له‌و ده‌وێت؟ خوا حه‌قی منیان لێ بكاته‌وه. جگه‌رگۆشه‌كه‌ی منیان برد و لێكیان دابڕین. تاكو منداڵه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بم. تاكو یه‌ك منداڵ له چیا بمێنێ، به‌رده‌وام ده‌بین له‌و گردبوونه‌وه‌یه".
گوزیده رووی ده‌می كرده عه‌زیزی كوڕی و گوتی: "له هه‌ر كوێیه‌كی وه‌ره ماڵه‌وه، زۆر بیرم كردووی. با به‌ر له‌وه‌ی بمرم جارێكی دیكه بتبینمه‌وه. خۆت راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌وه".
هاوكات دایكه ئاینور پانای، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه بۆ شادبوونه‌وه‌ی به ئه‌مرا-ی كوڕی به‌شداری له گردبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه، گوتی: "هه‌ده‌په كوڕی منی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و راده‌ستی په‌كه‌كه‌ی كردووه، كوڕی خۆم له ئه‌وان ده‌وێته‌وه. تاكو كوڕه‌كه‌م نه‌گه‌ڕێته‌وه لێره ناڕۆم. وه‌ك دایكان و باوكان واز له‌و گردبوونه‌وه‌یه ناهێنن".
پانای رووی ده‌می كرده كوڕه‌كه‌ی و گوتی: "رۆڵه گیان ئه‌وێ شوێنی تۆ نییه. وه‌ره‌وه خۆت راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌وه".