Kenan Irtak
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
بە ئامانجی ئازادکردن و گەیاندنی دەنگی ئەو ئافرەتانەی کە لەسووریا لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە زیندانی کراون و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە هەموو رۆژ ئەشکەنجە دەدرێن، لەژێر ناوی "لەپێناو ئافرەتان گرووپی ویژدان" لە ٦ی ئاداردا ژمارەیەک چالاکوان لە ئیستانبوڵەوە بەرەو سنووری سووریا بەڕێ دەکەون.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەلایەن جێگری سەرۆکی گشتی مافی مرۆڤ و بزووتنەوەی داد لە تورکیا پارێزەر گولدەن سۆنمەز رایگەیاند: "بەهۆی جەنگی ناوخۆیی سووریاوە کە پێی ناوەتە حەوتەمین ساڵی، نزیکەی یەک ملیۆن ئافرەت و منداڵ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە".
سۆنمەز، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لەشەرێ ناوخۆییدا 15 هەزار منداڵ کوژراون، گوتی، ئەم منداڵانە بە هۆی بۆردومان جەستەیان لێبۆتەوە، ژێر دارو بەردەی بینا رووخاوەکان کەوتوون. بەر غازی کلۆر و سارین و چەکە کیمیاوییەکانی دیکە کەوتوون و چەندین منداڵیش ئەشکەنجە دراون.
گوتیشی، گرووپەکە لە 6ی ئادار لە ئیستانبوڵەوە بە پاس بەڕێ دەکەون و بە رێگەی ئیزمیت، ساکاریا، ئەنقەرە و ئادانا دەگەنە سنووری سووریا و لە 8ی ئادار و لە رۆژی جیهانی ژنان لە شاری هاتای کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکدەخەن.