Mohammed Baqi Hussein,
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2016
پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگه‌یاند گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوده‌بنه‌وه، هه‌واڵی بێ بنه‌مان و دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
لهناوەڕۆکی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامه و داوا له هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین گوێ به‌م هه‌واڵه بێ بنه‌مایانه نه‌ده‌ن".