Ramal Mahmood
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA,
- بەهۆی شەپۆلی پڕتاوی بەفربارین لە ئیستانبوڵ هێڵی ئاسمانی تورکیا، ٦٤٠ گەشتی ئاسمانی ناوەوە و دەرەوەی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک هەڵوەشاندەوە.
- بەهۆی جەنجاڵی رێگای ئاسمانییەوە هێڵی ئاسمانی تورکیا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا خواردنی بۆ ٢٩ هەزار گەشتیار لە فڕۆکەخانە دابین کرد. لە هۆتێلەکانیش میوانداری ١٣ هەزار گەشتیاری کرد.
بەهۆی شەپۆلی پڕتاوی بەفربارین لە ئیستانبوڵ هێڵی ئاسمانی تورکیا، ٦٤٠ گەشتی ئاسمانی ناوەوە و دەرەوەی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک هەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیارییەکان کاریگەری شەپۆلی بەفربارین جەنجاڵی هاتوچۆی ئاسمانی لێکەوتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانی تورکیا، ٦٤٠ گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنێتەوە. بەهۆی جەنجاڵی رێگای ئاسمانییەوە هێڵی ئاسمانی تورکیا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا خواردنی بۆ ٢٩ هەزار گەشتیار لە فڕۆکەخانە دابین کرد. لە هۆتێلەکانیش میوانداری ١٣ هەزار گەشتیاری کرد.
بەهۆی جەنجاڵی ئاسمانییەوە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە چاوەڕوانیدا مانەوە، دوای ئەوەی دوێنێ چەند گەشتێکی ئاسمانی ئەنجام نەدران ژمارەیەک لە گەشتیاران لە شەودا لە فڕۆکەخانە بەڕێ کرانەوە.
ژمارەیەک لەو گەشتیارانەی گەشتەکانیان هەڵوەشێنرانەوە لە دیوتی فری شۆپی فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بە کڕینی شتەوە خۆیان سەرقاڵ کرد و کاتیان بەسەر برد.